سڵاو ئازیزان!
دوای ئه‌وه‌ی پێگه له‌م ماوه‌ی دواییدا كه‌مێك سستی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی تۆرانی هه‌ندێك له ئه‌ندامه چالاكه‌كان و مه‌شغوڵ بوونی هه‌ندێكی تریان، هیوادارم وورده وورده ئه‌ندامانی تری چالاك ده‌ربكه‌ون و به هه‌موومان وابكه‌ین پێگه‌ی ئه‌ندازیارانی كورد ناسنامه‌ی خۆی وون نه‌كات و نه‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌ستی تر كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی پێگه لێیانه‌وه دووره.
بابه‌تی ئه‌م چاره‌م كتێبێك یان نامیلكه‌یه‌كه كه له‌سه‌ر ئۆتۆكادی 2009 ئاماده‌م كردووه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كتێبه ببێته مایه‌ی دۆڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردی و ببێته پاڵپشتێكی باشیش بۆ هه‌موو ئه‌ندازیارێكی كورد له باشتر تێگه‌یشتئنی ئۆتۆكادی 2009 دا و ببێته پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌كارهێنه‌ری ئۆتۆكادن و دوو دڵن له‌وه‌ی ئۆتۆكادی 2009 تاقی بكه‌نه‌وه یان نا.
دیاره له ئاماده‌كردنی ئه‌م كتێبه‌دا ئه‌ركێكی زۆرم كێشاوه و كتێبه‌كه ئه‌گه‌ر بخرێته بازاڕه‌وه نرخی خۆی ده‌كات، به‌ڵام به‌پێی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی من لێره‌دا لایه‌نی ماددی نی یه، به‌ڵكو ته‌نها خزمه‌تكردنی ئه‌ندازیارانی كورد و كتێبخانه‌ی كوردی یه بۆیه بڕیارم دا پێشكه‌شی پێگه خۆشه‌ویسته‌كه‌مانی بكه‌م به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك.
چاوه‌ڕێم به ووشه و ڕه‌خنه و پێشنیاره درووستكه‌ره جوانه‌كانتان كتێبه‌كه و بابه‌ته‌كه دۆڵه‌مه‌ند بكه‌ن.
[img][/img]


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه



وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی






دانان و بڵاو كردنه‌وه