یاریگای په‌کینی نێووده‌وڵه‌تی که ناسراوه به یاریگای هێلانه‌ی باڵنده ،ئه‌و یاریگایه‌ی که یاریه سه‌ره‌کیه‌کانی ئپڵۆمپیادی په‌کینی2008 له خۆگرت له‌په‌کینی پایته‌ختی چین ، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگی کردنه‌وه و داخستنی ئۆڵۆمپیاتی تیا ئه‌نجام درا.
له ساڵێ 2002 حکومه‌تی چینی داوای له ئه‌ندازیاره ته‌لار سازه‌کان کرد که به‌ژداری بکه‌ن له دانانی دیزاینێکی پێشنیارکراو بۆ یاریگایه‌کی ئۆڵۆمپی که کۆمپانیای هیرزۆج و میرۆن بۆ ئه‌ندازه‌ی بیناسازی وه‌رگری خه‌ڵاتی بریتزکه‌ر توانی له دانانی دیزاینێکی شیاو بیبه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌بوو دیزاینه‌ری بیناسازی چینی (ئه‌یو پاپۆی) دانرا به راوێژکاری بیناسازی پرۆژه‌که
یاریگاکه جێگای 100000 هانده‌ر ده‌بێته‌وه و له شوێنی یاریگایه‌کی کۆن دروست کرا به دووریه‌کانی 330 م درێژی و 220 م پانی هه‌روه‌ها به‌رزیه‌که‌ی 69.2 م هه‌روها دانراوه له سه‌ر رووبه‌ری 25000 م دووجا هه‌یکه‌لی یاریگاکه پێکهاتووه له پۆڵای به ناویه‌کداچوو که درێژیه‌کانیان ده‌گاته 36 کم هه‌روه‌ها کێشیان ده‌گاته 45000 ته‌ن ، وه گوژمه‌ی پرۆژه‌که‌ش خه‌مڵێنرا به 3.5 ملیار یه‌نی چینی که یه‌کسانه به 422,873,850 دۆلاری ئه‌مریکی
کاری حه‌فر کردن ده‌ستی پێ‌کرد له دیسه‌مبه‌ری 2003 ، هه‌روه‌ها به‌ردی بناصه‌ی دانرا له مانگی ئازاری 2004 به‌ڵآم له مانگی ئۆگه‌ست کاره‌کانی وه‌ستێنرا به هۆی زیادبوونی گوژمه‌ی یاریگاکه .
له دیزینه نوێکه‌ی یاریگاکه سه‌قفی یاریگاکه لابرا ، چونکه به‌رپرسان رایانگه‌یاند که یاریگاکه به‌بێ سه‌قفه‌که‌ی سه‌لامات تره ، له سه‌ره‌تای ساڵی 2005 ده‌ستکراوه به دروستکردنه‌وه‌ی پاش ئه‌وه‌ی که گوژمه‌که‌ی که‌مکراوه.
شایانی باسه که شێوه‌ی یاریگاکه وه‌رگیراوه له هێلانه‌ی باڵنده بۆیه‌ش هه‌ر به‌و ناوه ناو نراوه
دیمه‌نێکی یاریگاکه له‌کاتی ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی ئۆلۆمپیاتدا
سه‌رچاوه : سایتی ویکپیدیا


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه






وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی







دانان و بڵاو كردنه‌وه