بێگومان به به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنۆلۆژيا و بواره‌كانی جێبه‌جێكردنی ديمه‌نه ناسروشتيه‌كان بينا و عماره‌كانيش چه‌ند شێوه‌يه‌كی تازه‌يان به خۆوه دی هاوپێچ له گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه دا ، بۆيه حه‌ز ده‌كه‌م چه‌ند شێوه‌يه‌كی نوێی بيناكاری باس بكه‌م كه دوای سه‌ده‌ی ٢١ سه‌ريان هه‌ڵداوه و بونه‌ته Focus point ێك يان خاڵێكی ديار كه دنيا به لای خۆي‌دا ڕاده‌كێشێت ..
له‌و شێوه نوێيانه :
Contrast style Architecture
ڕاسته ئه‌گه‌ر وه‌كو ناوه‌كه‌ی لێی بكۆڵينه‌وه هيچ شتێكی نوێ نيه چونكه Contrast يان جياوازی له گه‌ڵ دروست بوونی شارستانيه‌ته‌كانه‌وه به كار هاتووه تا ئێستا ز به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ئه‌و Contrast ه‌يه كه ئێستا به چه‌ند شێوه‌يه‌كی جياواز به كار ده‌هێنرێت و به گشتی ڕوو له جيا كردنه‌وه‌ی كۆن له گه‌ڵ تازه‌دا ده‌كه‌ن ..
بۆ نمونه سه‌يرێكی ئه‌م بينايه بكه‌ن كه تێيدا ديزاينه‌ر هه‌ستاوه به جيا كردنه‌وه‌ی مۆدێرن له گه‌ڵ كلاسيك كه به‌شی خواره‌وه‌ی بيناكه شێوه‌ی ستايڵی كلاسيكی ئينگليزيه و به‌شی سه‌ره‌وه شێوه‌ی مۆدێرنه كه له ستايڵی BauHouse ه‌وه نزيكه .
Frame Architecture Structure
شێوه‌ی دوه‌م كه ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م بريتيه له Frame Architecture structure كه شێوه‌يه‌كی نوێی بيناكردنه و ديزاينه‌ر له ڕێيه‌وه هێزی بير و بيناكردن ده‌رده‌خات كه چۆن له شێوه‌يه‌كی Frame دا هه‌ڵده‌ستن به گونجاندنی Function و جوانی و جێبه‌جێكردنی گونجاو به يه‌كه‌وه كه ئه‌مه يه‌كێكه له سيما دياره‌كانی بينای نوێ .
بۆ ئه‌مه نمونه‌ی بينای Watts Tower ده‌هێنمه‌وه كه له ويلايه‌تی Los Angeles ی ئه‌مريكا دا دروست كراوه ، كه بريتين له ١٧ هه‌يكه‌لی ئاسنی به يه‌كه‌وه به‌ستراو كه به‌رزيه‌كانيان ٩٩ فوت واته نزيكه‌ی ٣٠ مه‌تره و له لايه‌ن دوو ئيتاڵی په‌نابه‌ره‌وه (سام و سيمون) و بنيات نراوه و جێبه‌جێ كراوه ..
Wired Architecture
ئه‌مه‌شيان شێوه‌يه‌كی نوێيه له بيناكردن دا كه‌ديزاينه‌ر پشت به چه‌ند Element ێكی جياواز ده‌به‌ستێت و ده‌يانكات به يه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كيه‌كانی بيناكه‌ی ، له‌م شێوه‌يه‌دا ديزاينه‌ر زياتر به شێوه‌ی كراوه كار ده‌كات و زياتر سه‌ربه‌سته له به كار هێنانی پێكهاته‌كان و كرانه‌وه‌ی بيناكه به ده‌ره‌وه دا .
بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ی بينايه‌كم داناوه كه ئه‌ميشيان هه‌ر له ئه‌مريكايه و له ويلايه‌تی واشنتۆنه كه بينكه بريتيه له Store ێكی گه‌وره‌ی خوارده‌مه‌نی (health food store) و له سه‌نته‌ری شار دايه .
Foggy Buildings Architecture
ئه‌م شێوه‌يه‌ش له زۆر وڵات‌دا باوه و ئێستا له گشت جيهاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت به گشتی ئه‌م بينايانه به به‌رزيه‌كانيان جيا ده‌كرێنه‌وه به شێوه‌يه‌ك كه به ڕاستی ته‌م و هه‌ور ده‌بڕن و ده‌گه‌نه ئاستێكی زۆر زۆر به‌رز.
بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ی بيناكانی شاری دوبه‌ی م داناوه كه زۆر له‌و شێوه بينايانه به كار ده‌هێنن
ديمه‌نێك كه له برج دبه‌ی ه‌وه گيراوه
Unique Free Architecture
له‌م شێوه بينايانه دا ديزاينه‌ر يه‌ك شێوه مه‌واد و ستراكچه‌ر به كار ده‌هێنێت و به شێوه‌يه‌كی زۆر سه‌ربه‌ست كار ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بيه‌وێت ئه‌وه‌ی كه له خه‌ياڵدايه بيهێنێته دی ..
بۆ نمونه‌ی ئه‌مه‌ش سه‌يری ئه‌م ڕێستۆرانت ه بكه‌ن كه له ويلايه‌تی ميشيگانی ئه‌مريكايه ..
ئه‌م بابه‌ته ماويه‌تی


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه









وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی


دانان و بڵاو كردنه‌وه