+ وه‌ڵام له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌
نیشاندانی ئه‌نجام له‌ 1 ه‌وه‌ بۆ 4 له‌ كۆی 4

بابه‌ت: ته‌خته‌كلیكی كوردی

  1. #1
    ئه‌ندامی نوێ
    په‌یوه‌ندی کردن به‌ به‌روار
    2007 Mar
    شوێن
    سلێمانی
    به‌شداری
    1
    داگرتن
    1
    به‌رزكردنه‌وه‌
    0

    ته‌خته‌كلیكی كوردی

    له‌گه‌ل رێزو سوپاس بۆ پێگه‌ی زانستپه‌روه‌رانی كورد


    بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌ زمانی كوردی و به‌ پیتی كوردی سۆرانی بنووسیت پێویستت به‌ ته‌خته‌كلیلێك هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت تا ئێستا هیچ ته‌خته‌كلیلێكی بۆ پیتی كوردی درووست نه‌كردووه‌، ئه‌م ته‌خته‌كلیله‌مان دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاره‌كانی خۆمانی پێ جێبه‌جێ بكه‌ین.

    هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد له‌ وڵاته‌جیاجیاكانی دونیا كۆمپیوته‌ر به‌كاردێنن و هه‌ر وڵاتێك ته‌خته‌كلیلێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، وه‌ به‌ گشتی ته‌خته‌كلیله‌كان كراون به‌ پێنج به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه‌. وامان به‌ باش زانی كه‌ به‌ هه‌ر پێنج شێوه‌كه‌ و به‌ كوردی ته‌خته‌كلیله‌كه‌ دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو بتوانن له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی لێی ئه‌ژین و ده‌ستیان ڕاهاتووه‌ به‌خێرایی بنووسن.

    پێنج ته‌خته‌كلیله‌ سه‌ره‌كییه‌كان بریتین له‌:

    Azerty كه‌ هه‌موو وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان و ئێران و هه‌ندێك وڵاتی تر كه‌ به‌ شێوه‌ی پیتی عه‌ره‌بی ئه‌نووسن.

    Qwerty زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ زمانی ئینگلیزی قسه‌ ئه‌كه‌ن به‌كاری دێنن.

    Qwertz هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌كاری دێنن وه‌ك ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، سویسرا، نه‌مسا، هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا.

    fgGIod

    Dvorak

    هه‌ریه‌كێك له‌م ته‌خته‌كلیلانه‌ به‌كاربێنیت هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ فۆنته‌ كوردییه‌كه‌ ڕوونادات، واته‌ ئه‌گه‌ر تۆ جۆری ئازه‌رتی به‌كاربێنیت و پۆستێكی ئه‌له‌كترۆنی بۆ كه‌سێك بنێریت و ئه‌و جۆری كوێرتی یان جۆرێكی تر به‌كاربێنێت، بێ هیچ گرفتێك به‌و شێوه‌ ئه‌یبینێت كه‌ تۆ بۆت نووسیوه‌، هه‌روه‌ها له‌ كاتی نووسیندا پێویسته‌ فۆنتی: Tahoma، Microsoft Sans Serif، یان فۆنته‌كانی یونیكورد به‌كاربێنیت.


    بۆ داگرتنی ته‌خته‌كلیله‌كان :
    www.zkurd.org

    دوایین گۆڕانکاری له‌ لایه‌ن : ئارام سلام ، 2007-03-08 کاتژمێر 14:05

  2. #2
    ئه‌ندامی پێشکه‌وتوو وێنه‌ی تایبه‌تی dashty ‌
    په‌یوه‌ندی کردن به‌ به‌روار
    2006 Sep
    شوێن
    كوردستان - سلێمانی
    ته‌مه‌ن
    27
    به‌شداری
    168
    داگرتن
    46
    به‌رزكردنه‌وه‌
    2
    ناوه‌ڕۆكی وێبلاگ
    1
    ده‌ست خۆش ...
    زۆر سوپاس كاكه‌ ئارام بۆ ئه‌م زانيايه‌ به‌سووده‌ت ، به‌ڵام تێبينيه‌كی بچوكم هه‌يه‌ ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌و ته‌خته‌كليلانه‌ی كه‌ بۆ كوردی به‌ كار ده‌هێنرێن ته‌نها له‌ ويندۆزی xp sp2 به‌ره‌و ژوور دا كار ده‌كه‌ن . ئه‌وا له‌ كاتی نوسين به‌و فۆنتانه‌ به‌ تايبه‌تی بۆ ئه‌وروپا تێك ده‌چن و ناخوێنرێنه‌وه‌ . ئێمه‌ ئێستا خه‌ريكی چاك كردنی ئه‌و كێشه‌يه‌ين ئه‌ويش به‌ دروست كردنی كيبۆردێك كه‌ له‌ گه‌ڵيدا Update ی فۆنته‌كانی ويندۆزی ٩٥ به‌ره‌وژوور ده‌كات و له‌ كاتی دابه‌زاندنی دا ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ر ويندۆزی ٩٥ يش تۆ ده‌توانی به‌ كوردی بنووسی و بخوێنيته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ له‌ لايه‌كه‌وه‌ له‌ لايه‌كی تريشه‌وه‌ ئه‌و كيبۆرده‌ی خۆمان ناردوه‌ بۆ كۆمپانيای مايكرۆسۆفت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ Certified support له‌ لايه‌ن مايكرۆسۆفته‌وه‌و و ببێت به‌ كيبۆردی ڕه‌سمی ..

    چاوه‌ڕێ بن به‌م زووانه‌
    دووباره‌ ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ ئارام بۆ وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌

  3. #3
    ئه‌ندامی زۆر چالاك وێنه‌ی تایبه‌تی daban ‌
    په‌یوه‌ندی کردن به‌ به‌روار
    2006 Oct
    به‌شداری
    84
    داگرتن
    8
    به‌رزكردنه‌وه‌
    0

    ده‌سته‌كانتان خۆش بێت و سه‌ركه‌وتوو بن . بۆ پێشخستنی پڕۆگرامی كوردی .


  4. #4
    ئه‌ندامی پێشکه‌وتوو وێنه‌ی تایبه‌تی RAWAZ ‌
    په‌یوه‌ندی کردن به‌ به‌روار
    2006 Sep
    به‌شداری
    138
    داگرتن
    199
    به‌رزكردنه‌وه‌
    0
    ده ستان خوَش بيَت كاكه ئارام و كاكه ده شتى و هه موو ئه وانه ى هه رده م له خزمه تدان بوَ بِيَشخستنى بوارى بِروَكَرام سازى كوردى و هه ميشه به ره و بِيَش بجِن .

+ وه‌ڵام له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌

زانياری له‌ سه‌ر بابه‌ت

Users Browsing this Thread

ئێستا 1 كه‌س سه‌يری ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن . (0 ئه‌ندام و 1 ميوان )

     

دانان و بڵاو كردنه‌وه‌

دانان و بڵاو كردنه‌وه‌

یاساکانی بابه‌ت ناردن

  • تۆ ئێستا ناتوانی بابه‌تی نوێ بنێری
  • تۆ ئێستا ناتوانی وه‌ڵام بنێری
  • تۆ ئێستا ناتوانی هاورده‌ دابنێی
  • تۆ ئێستا ناتوانی بابه‌ته‌كانت ڕێك بخه‌ی
  • كۆدی BB کارده‌کات
  • سمایلی کارده‌کات
  • کۆدی [IMG] کارده‌کات
  • کۆدی HTML کار ناکات
  • Trackbacksکارده‌کات
  • Pingbacksکارده‌کات
  • Refbacks کارده‌کات

Search Engine Optimization by vBSEO 3.5.1 PL1