هاوڕێیانم دووبارە سڵاو .
هەروەك هەموو لایەك ئاگادارن كە بەم دواییانە ماڵپەڕەكەمان گەشە كردنێكى بەرچاوى بە خۆوە دى و چووە ئاستێكى بەرز لە ڕووى بە كارهێنانى لە لایەن بەكارهێنەرە كوردەكانەوە و بە تایبەتى لە ناو چینى خوێندكارانى زانكۆ دا ، بۆیە لێرەوە دەمەوێت پێتان بڵێم دەستتان خۆش و دەستخۆشى تەواو لە گشت ئەندامانى ماڵپەڕەكەمان دەكەم و گشت ئەو ئەندام و بەڕێوەبەرانەى كە بە بەردەوامى كاریان لە ماڵپەڕ دا كردووە و بابەتى بە پێز و بە سودیان بڵاو كردۆتەوە .
ئەمەش واى كرد كە كۆمەڵێك پێشنیارى زۆرمان بێتە لا بۆ كردنەوەى چەند بەشێكى نوێ و زیاتر فراوان كردنى تەلارساز و زیاتر بە زانستى كردنى ، لەو داواكاریانەش داواكردنى كردنەوەى بەشى ئابوورى و مێژوو و پزیشكى و كوردۆلۆجى و ... چەندین بەشى تر بۆیە ئێمەش بەڵێنیان دەدەینێ كە بە پێى توانا ئەو بەشانە بكەینەوە و وەك دەستپێكیش هەستاین بە كردنەوەى كۆلێژى پزیشكى پاش لێكۆڵینەوە و دانانى چەند كەسێكى پسپۆر لەو بوارە دا وەكو چاودێرى تایبەت بۆ ئەو بەشە و ڕاوێژ كردن بە چەند دكتۆرێك لەو بوارانە دا .
هەر بۆیە ئاگادارى گشت ئەندامان و بە كار هێنەرانى ماڵپەڕ دەكەین كە بەشى كۆلێژى پزیشكى لە ماڵپەڕەكەماندا بە فەرمى كرایەوە كە دەتوانن لە ڕێى مەكۆكانەوە بە كارى بهێنن .
هەر ڕەخنە و پێشنیارێكیشتان هەبوو دەتوانن لەم بەشە دا بینووسن .


LinkBack URL
له بارهی (LinkBack) هوه





وهڵام له گهڵ تێبینی



دانان و بڵاو كردنهوه