ناساندن !
ته‌لارساز ميديا يه‌كێكه له خزمه‌تگوزاريه نوێكانی ماڵپه‌ڕی ته‌لارساز بۆ خزمه‌تكردنی تاكی كورد و به‌كار هێنه‌رانی كورد له ئينته‌رنێت دا و بۆ زياتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ماڵپه‌ڕی ته‌لارساز .
ته‌لارساز ميديا چۆن كار ده‌كات ؟
ته‌لارساز ميديا هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگرتنی فايله ڤيديۆييه‌كانی ماڵپه‌ڕه به ناو بانگه‌كانی جيهان و كۆ كردنه‌وه‌يان و دانانی ڕونكردنه‌وه و زانياری زياتر له سه‌ری به كوردی و ڕێگه دان به دانانی تێبينی له لايه‌ن ئه‌ندامان له سه‌ری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ڤيديۆيانه‌ی كه داده‌نرێن.
ته‌لارساز ميديا چه‌ند جۆر ڤيديۆ وه‌رده‌گرێت ؟
ته‌لارساز ميديا ڤيديۆ له‌م ماڵپه‌ڕانه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گرێت .
سه‌پۆرتی چه‌ندين ماڵپه‌ڕی تريشی به‌م زوانه بۆ داده‌نێن ، به پشتيوانی خوا .
- ماڵپه‌ڕی يوتيوب Youtube International
- ماڵپه‌ڕی يوتيوب به‌شی های ديفينيشن Youtube HD
- ماڵپه‌ڕی مێتاكافی Metacafe
- ماڵپه‌ڕی Myvideo.de
- ماڵپه‌ڕی Wegame.com
چۆن ته‌لارساز ميديا به كار بهێنم ؟
بۆ ماڵپه‌ڕی YouTube ، سه‌ره‌تا ده‌بێ به‌سته‌ری ڤيديۆكه كۆپی بكه‌ی كه به‌م شێوه‌يه‌يه :
کۆد:www.youtube.com/watch?v= كۆدی ڤيديۆ
دوای ئه‌وه‌ی كۆده‌كه‌ت كۆپی كرد .
بچۆره ناو ته‌لارساز ميديا و له‌وێدا به‌شێك هه‌ڵبژێره كه بۆ ڤيديۆكه‌ت گونجاوه و كليك له سه‌ر دانانی ڤيديۆ بكه .
دوای ئه‌وه ديالۆگێك بۆ ده‌كرێته‌وه بۆ دانانی ڤيديۆكه‌ت .
له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه .
- له تايتڵ دا ناونيشانی ڤيديۆكه‌ت بنووسه .
- له به‌سته‌ری ڤيديۆ ، ئه‌و به‌سته‌ره‌ی كه پێشتر كۆپيت كردبوو دابنێ .
- له زانياری دا بابه‌ته‌كه‌ت و زانياری له سه‌ر ڤيديۆكه‌ت بنووسه .
- ده‌توانی كليك له سه‌ر وه‌رگرتنی زانياری له سێرڤه‌ره‌وه بكه‌ی گه‌ر ناته‌وێت خۆت هيچ بنووسی ، ئه‌وا خۆی به شێوه‌ی ئۆتۆماتيكی تايتڵ و زانياری ڤيديۆكه له سێرڤه‌ری ڤيديۆكه وه‌رده‌گرێت .
ئه‌ی چۆن وێنه بۆ ڤيديۆكه دابنێم ؟
پێويست به دانانی وێنه ناكات بۆ ڤيديۆكه ، چونكه ته‌لارساز ميديا به شێوه‌ی ئۆتۆماتيكی ئه‌و ڤيديۆيه‌ی كه داتناوه وێنه‌ی لێ ده‌گرێت و بۆی داده‌نێت .
ئه‌ی به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌كانی تر چۆن دابنێم ؟
بۆ Metacafe بچۆره سه‌ر ڤيديۆكه و هه‌روه‌كو ئه‌وی پێشوتر به‌سته‌ری ڤيديۆكه كۆپی بكه كه به‌م شێوه‌يه‌ی خواره‌وه‌يه :
بۆ Wegame.com بچۆره سه‌ر ڤيديۆكه و به‌سته‌ری ڤيديۆكه كۆپی بكه كه به‌م شێوه‌يه‌ی خواره‌وه‌يه :کۆد:http://www.metacafe.com/watch/Video Code/Video Name/
_________________________________________________________________________
کۆد:http://www.wegame.com/watch/Video Name/
_________________________________________________________________________
بۆ Myvideo.de بچۆره سه‌ر ڤيديۆكه و به‌سته‌ری ڤيديۆكه كۆپی بكه كه به‌م شێوه‌يه‌ی خواره‌وه‌يه :
کۆد:http://www.myvideo.de/watch/Video Code/Video Name/
_________________________________________________________________________
ئه‌و كێشانه چين كه دێته ڕێت له كاتی دانانی ڤيديۆ دا ؟


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه












دانان و بڵاو كردنه‌وه