هاوڕێيان سڵاو ...
هاوڕێيان و ئه‌ندامانی ماڵپه‌ڕی ته‌لارساز هه‌ر وه‌ك ده‌زانين ماوه‌يه‌كه ڤايرۆسێك به ناوی ڤايرۆسی كوردستان بڵاو بۆته‌وه‌و ... كاره‌كه‌شی هه‌ر وه‌ك ده‌زانين بريتيه له تێكدانی چه‌ند كردارێكی سه‌ره‌كی كۆمپيوته‌ر (ويندۆز) ...
ئه‌م ڤايرۆسه يان به‌رنامه‌يه له لايه‌ن ئه‌ندامێكه‌وه به شێوه‌يه‌كی زۆر ساكار دروست كراوه .. به به‌كار هێنانی هه‌ندێك كۆدی به‌رده‌ست و پێشخستنی به شێوه‌يه‌ك كه وه‌كو ڤايرۆسێك ڕۆڵ ببينێت ، بۆيه ئێمه‌ش وه‌كو ستافی ماڵپه‌ڕی ته‌لارساز هه‌ستاين به دروست كردنی دژه‌كه‌ی وه‌كو ئه‌ركی سه‌رشانمان ، كه له‌م بابه‌ته‌وه ده‌توانن دايگرن و ته‌نها به كليك كردن له سه‌ری كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت پاك ده‌بێته‌وه له ڤايرۆسه له ماوه‌ی كه‌متر له ٢ چركه دا ..
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كيش له دروست كردنی ئه‌و ڤايرۆسه له لايه‌ن ئه‌و براده‌ره‌وه به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگی كورد بووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر كورده‌كان و به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگيان ، نه‌ك بۆ تێكدانی كۆمپيوته‌ری كوردان بۆيه ده‌بێت ده‌ستخۆشی لێ بكه‌ين . ئێمه تا ئێره داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ين كه زيانيان به‌ركه‌وتووه به هۆی ئه‌و ڤايرۆسه‌وه ، دڵنياشتان ده‌كه‌ينه‌وه كه هيچ زه‌ره‌رێكی نيه و به‌م Antivirus ه‌ی كه دروستمان كردوه به ته‌واوی ده‌توانن بنه‌بڕی بكه‌ن .
ئه‌وه‌ی جێگاری سه‌رسوڕمانی ئێمه‌يه كه هه‌ندێك كه‌س بێ تێگه‌يشتن له هيچ شتێك له‌و بواره هه‌ستاون به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندين بابه‌ت و ڕه‌خنه گرتن و ته‌نانه‌ت به باس كردنيشی به هه‌ڵه ، له‌وه‌ته‌ی هه‌بووه ئه‌مه كێشه‌كه‌مان بووه كه ته‌نها ڕواله‌تی شته‌كان ده‌بينين . چه‌ند براده‌رێك له مالپه‌ری C4kurd هه‌ستاون و هه‌ر يه‌كه‌و به شێوه‌يه‌ك باسی كردوه ، له بابه‌تێكی براده‌رێك دا به ناوی ( ته‌نها و ته‌نها له سی فۆر كورد چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی (من ڤایرۆسی كوردیم) بكه ) هاتووه و به‌و په‌ڕی توانايه‌وه به وته‌ی خۆی چاره‌سه‌ری بۆ ڤايرۆسه‌كه داناوه ، به‌ڵام چۆن ؟ زۆر باشه .. با به وردی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی شی بكه‌ينه‌وه .
له پێشدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و ڤايرۆسه ئاماده بووه و هه‌بووه و ئه‌و كه‌سه ته‌نها ناوه‌كه‌ی گۆڕيوه .. ئايا ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته ؟
نازانم ئه‌و براده‌ره يان خه‌ڵكی به نه‌زان زانيوه يان خۆی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ بووه و هه‌ڵی ڕشتووه . كاكه گيان من پرسيارێكت لێ ده‌كه‌م تۆ ڤايرۆسێكی له‌وه‌و پێشم بۆ بێنه و Antivirus نه‌يگرێت با من بيگۆڕم و بيكه‌م به ڤايرۆسی خۆم ئه‌مه له لايه‌ك له لايه‌كی تره‌وه ئايا تۆ ئه‌وه‌نده عه‌بقه‌ريت كۆده‌كانی ڤايرۆست ده‌ستكه‌وێت و فايله‌كه بكه‌يته‌وه ( كوری باش ئه‌زانين به‌رنامه هه‌يه فايلی EXE ده‌كاته‌وه‌و ده‌توانی Visual element ی بگۆڕی ! به‌ڵام كۆد هه‌رگيز؟!) .خۆ خۆت نووسيوته زۆر Antivirus م به كار هێنا چاری نه‌بوو .
له شوێنێكی تر دا نووسيويه‌تی كه ترۆجانێك هه‌بووه به ناوی ( W32/HLLP.Sibll!inf ) و ئه‌و كه‌سه هاتووه كۆده‌كانی ( AutoRun ) ی گۆڕيوه .. لێره‌دا هيچ مه‌جالێكی تێدا نيه كه هه‌موو خه‌لكی به نه‌زان زانيوه به تايبه‌تی ئه‌ندامانی مالپه‌ره‌كه‌ی ! چۆن ؟ ئه‌مه ئاسانه من با بۆتان شی بكه‌مه‌وه ..
كوری باش سه‌يری مالپه‌ری VirusList بكه ئه‌وه كه تۆ نووسيوته له ليسته‌كه‌دايه و ( Worm ) ێكی ئاشكرايه لای ئه‌وان و ئه‌نتی ڤايرۆس به ئاسانی ئه‌يگرێت ، خۆ خۆت وتت هيچ شتێك نايگرێ كوری باش ، باشه ئه‌مه له لايه‌ك له لايه‌كی تريشه‌وه تۆ وات تێگه‌ياندون كه به گۆڕينی كۆدی AutoRun ناوه‌كه‌ی ئه‌توانی بگۆڕی ، كوری باش ئه‌و AutoRun ه‌ی كه تۆ باسی لێوه ده‌كه‌ی فايلی Executable ه‌كه واته ڤايرۆسه‌كه هه‌ر ١٠ چركه جارێك دروستی ده‌كاته‌وه و هه‌مووی وه‌كو خۆی لێ دێته‌وه .. باشه گريمان ئه‌مانه هه‌مووی ده‌كرێت ، له‌و ڤايرۆسه‌دا فايلێك به ناوی ( sulaemane.dll ) به كار هاتووه كه تۆ پێت نه‌زانيوه براكه‌م ، ئايا ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌وێوه هاتووه . ئه‌مانه ته‌نها وته‌ی ده‌ستپێكت بوون كه ئه‌وه‌نده قسه‌ی له سه‌ر بوون زياتريش هه‌يه به‌س نامه‌وێ سه‌ری خوێنه‌ران زۆر بيه‌شێنم .
ئێستا با باسی چۆنێتی كار كردنی ئه‌و ڤايرۆسه به شێوه‌يه‌كی زانستی بكه‌ين ..
ڤايرۆسه‌كه پێك دێت له كردارێكی خولگه‌ی له سه‌ره‌تادا له فايلێكه‌وه به ناوی ( Kurd.exe ) ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له ڕێی فايلێكی جێبه‌جێكه‌ر به ناوی ( Kurdistan.ini ) ه‌و خولگه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه ..
پاش ئه‌وه‌ی كه ڤايرۆسه‌كه ( Kurd.exe ) ده‌ست به كار كردن ده‌كات ڕاسته‌وخۆ كۆمه‌ڵێك فايل له درايڤی C دروست ده‌كات واته Extract ی فايله‌كانی ناوی ده‌كات كه پێك دێت له ١١ فايل به‌م شێوه‌يه‌ی لای خواره‌وه :
Kurd.exe
k.vb
Autorun.inf
kurd.bat
kurd2.bat
msconfig.exe
winlogons.exe
slaemane.dll
drvmain.exe
shell.bat
kurdistan.ini
پاش ئه‌مه هه‌ڵده‌ستێت به كارپێكردنی فايلی ( Kurdistan.ini ) به شێوه‌ی ( Start kurdistan.ini /IM/Execute ) ، كارى ( Kurdistan.ini ) بريتيه له كارپێكردنی ( Kurd.bat ) به شێوه‌يه‌ك كه له ڕێی فايلی ( K.vb ) ه‌وه دووباره بوونه‌وه‌كه‌ی دياری ده‌كات واته فايلی ( K.vb ) بريتيه له ماوه‌ی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و كرداره‌ی كه ( Kurd.bat و kurd2.bat) ده‌يكات كه دووايی باسی ده‌كه‌ين ، به شێوه‌يه‌كی گشتی ئه‌و كاته‌ی كه له ( K.vb ) دا دياری كراوه بريتيه له ١٠ چركه به پێی كۆدی ( Wscript.sleep 10000 ) .. ئێستا زانيمان كه فايلی ( Kurd.bat و Kurd2.bat) هه‌ر ١٠چركه جارێك كار ده‌كات و داده‌خرێته‌وه .
كارى ( Kurd2.bat ) به هاوكاری فايلی ( sulaemane.dll ) هه‌ڵده‌ستێت به دياری كردنی كۆده‌كانی ناو فايلی ( Autorun.inf ) كه پاشان له لايه‌ن (kurd.bat ) ه‌وه كۆپی ده‌كرێته ناو درايڤه‌كانه‌وه .
هه‌ر چی كاری ( Kurd.bat ) ه بريتيه له كۆپی كردنی فايله‌كانی ( Autorun.inf و Kurd.exe ) بۆ ناو هه‌موو درايڤێك كه به‌و كۆمپيوته‌ره‌وه به‌سترابێت و ته‌نانه‌ت فلاش ميمۆری و External drive ه‌كانيش و زۆر جار بۆ سه‌ر cd يش له كاتی write كردن دا .
كاری دووه‌ميشی بريتيه له چێك كردنه‌وه‌ی فايله سه‌ره‌كيه‌كانی ڤايرۆسه‌كه و هه‌ر فايلێك كه ديار نه‌مابێت به هاوكاری له گه‌ڵ ( Kurdistan.ini ) دروستيان ده‌كاته‌وه .. ئه‌مه به كورتی . له‌م وێنانه‌ی خواره‌وه دا به وردی ڕوون كراوه‌ته‌وه :
له‌م ڕۆژانه دا سه‌ردانی دووكانی براده‌رێكم كرد كه بريتيی بوو له مختبری رسم ( مختبر جيهان )، ته‌ماشام كرد هه‌موو كۆمپيوته‌ره‌كانيان تێك چووه و پڕ بووه له ترۆجان و ڤايرۆسی كوردستان سه‌ری لێ شێواندوون ، وتم ئه‌مه چيه ! وه‌ڵامی دامه‌وه و وتی ويستومانه چاره‌سه‌ری ڤايرۆسی كوردستان بكه‌ين وه ئه‌و شێوه‌يه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی ( C4kurd ) باسى لێوه كراوه ، كه ته‌ماشام كرد سه‌رم سوڕما ؟ ئه‌وه ڕاستی بێت با نه‌بێت به غه‌يبه‌ت كه‌مێك زه‌ميشم كردن ! بۆيه پێتان ده‌ڵێم تكايه په‌يڕه‌وی ئه‌و خاڵانه مه‌كه‌ن ! بۆ ؟ ئێستا پێتان ده‌ڵێم بۆ :
ئه‌و هاتووه زۆر به ئاسانی هه‌ندێك فايل ده‌سڕێته‌وه و بێ گوێ دانه ئه‌وانی تر وه‌كو ( kurd.exe و slaemane.dll و shell.bat و .. ) كه ئه‌وانه بۆ خاوه‌ن ڤايرۆسه‌كه به‌سه بۆ تێكدانی كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت به ته‌نها فايلێكی بچوك ، چونكه ئه‌و له كاتی سڕينه‌وه دا هيچ Process ێك له كار ناخات وه‌كو ( Wscript.exe:k.vb و kurdistan.ini ) كه ئه‌مانه‌ش هه‌ر كراوه‌ن ته‌نانه‌ت له كاتی سڕينه‌وه‌ی ئه‌و فايلانه زۆر به ئاسانی دروست ده‌بنه‌وه .
خاڵی دووه‌م و هه‌ڵه‌ی كوشنده بريتيه له به‌كار هێنانی به‌رنامه‌ی ( Perlovga Removal Tool ) ه بۆ سڕينه‌وه‌ی فايلی Autorun ه‌كان له به‌ر دوو هۆ :
١- ئه‌و فايله دروست كراوه بۆ لابردنی ڤايرۆسی Copy.exe و Host.exe كه ئه‌مان فايلێكی ويندۆز به ناوی Svhost.exe به كار ده‌هێنن و كۆپی ده‌كه‌ن تۆ كاتێك ئه‌م به‌رنامه‌يه به كار ده‌هێنی ئه‌و فايله‌ی ويندۆز ده‌سڕێته‌وه و كێشه بۆ ويندۆزه‌كه‌ت دروست ده‌كات .
٢ - خۆی له خۆي‌دا ئه‌و پڕۆگرامه جۆره ترۆجانێك له ناو كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كات به ناوی Ntdemain.com كه هه‌ڵده‌ستێت به دزينی هه‌موو زانياريه‌كانی ناو كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت و كێشه‌ت له ماسنجه‌ره‌كاندا بۆ دروست ده‌كات بۆيه له زۆر سايتی عه‌ره‌بی دا به كار هێنانی ئه‌و به‌رنامه‌يه‌يان ڕاگرتووه . بۆيه تكاتان لێ ده‌كه‌م ئاگادار بن و به كاری مه‌هێنن .
ئايا ئه‌مه چاره‌سه‌ره ؟ بۆچی يه‌كێك كه له شتێك نازانێت خۆی ده‌خاته پێشه‌وه‌و هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ده‌كات و كه هه‌ر چاره‌سه‌ريش نابێت .
تكايه ئه‌م فايله‌ی خواره‌وه به كار بهێنه كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له ٢ چركه دا به ته‌واوی كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت رزگار ده‌كات له‌و ڤايرۆسه .
تكايه ئه‌م بابه‌ته به ماڵپه‌ڕه كورديه‌كاندا بڵاو بكه‌نه‌وه ..
زۆر سوپاس بۆ به‌شداريتان ..


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه






وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی



دانان و بڵاو كردنه‌وه