زیاتر لە١٢٠ ملیۆن لە بەكار هێنەرانى ماڵپەڕى بەناوبانگى Facebook هەڕەشەى ڤایرۆسێكى نوێیان لێ دەكرێت بە ناوى (كوبفیس) ، ئەم ڤایرۆسە هەڵدەستێت بە دزینى گشت زانیاریەكانى كۆمپیوتەرەكەت وەكو وشەى نهێنى و ژمارەى Credit Card و چەدین زانیارى تر .
ئەم ڤایرۆسە لە ڕێى نامەیەكى ئەلكترۆنى بە ناوى (You are funny in this toolbar) واتە لەم شریتە دا هەزەلى دیارى یان (لەم تۆمار كردنە دا ناشرین دیارى) دەگات بە دەستت و هەر لە گەڵ كردنەوەى ئیمێڵەكە براوسەرەكە داواى كلیك كردن لێ دەكات لە سەر دیالۆگێك بۆ بینینى چۆنێتى لە سێدارە دانى تۆم ، وە كاتێك پەیجەكە دەكەیتەوە بۆ بینینى ڤیدیۆكە داواى دابەزاندنى فلاش پلایەرت لێ دەكات و بە ڕازى بوون لە سەر دابەزاندنى Flash Player یەكسەر ڤایرۆسەكە دەچێتە كۆمپیوتەرەكەتەوە .
جاى-بنكر یەكێك لە ئەندازیارانى كۆمپانیاى بەرهەم هێنى Norton واتە Cymantec دەڵێت ، ئەم ڤایرۆسە بە دوو ڕێگە زانیاریەكان دەدزێت .
یان ئەەتا چاوەڕێت دەكات تا بۆندێك لە سەر ئینتەرنێت مۆر دەكەى یان شتێك دەكڕى و یەكسەر وشەى نهێنیەكەت خەزن دەكات و لە كاتى دیارى كراو دا دەیدزێت ، یان دەچێتە ناو فایلى كوكیزەكانتەوە كە لە لایەن وێبگەڕەكەت زتنیاریەكانى تۆمار كردنتى تێدا خەزن كراوە و گشت بۆندەكان و وشەى نهێنیەكان دەدۆزێتەوە و دیاندزێت .
شایانى باسە ئەم شێوەى هێرش كرن نوێ نیە بەڵكو ماوەیەك لەمەو پێش ماڵپەڕى Myspace یش توشى هێرشێكى لەو شێوەیە بوو .
بەرپرسانى Facebook ڕایانگەیاند كە ئەو ڤایرۆسە هیچ كاردانەوەیەكى نابێت بۆ ماڵپەڕ و لە بەهێزى ماڵپەڕ كەم ناكاتەوە ، چونكە ژمارەیەكى كەم توشى ئەم ڤایرۆسى بوون .


LinkBack URL
له بارهی (LinkBack) هوه





وهڵام له گهڵ تێبینی




دانان و بڵاو كردنهوه