ڤایرۆسێكی نوێ هه‌ڕه‌شه له نزیكه‌ی سێ ملیۆن كۆمپیوته‌ر ده‌كات
به‌م دواییانه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایگه‌یاند كه ڤایرۆسێكی نوێی هاوشێوه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بڵاو ببێته‌وه كه له ساڵی ٢٠٠٨ دا بڵاو بۆوه و هێرشی كرده سه‌ر نزیكه‌ی سێ ملیۆن و نیو كۆمپیوته‌ر ... ئه‌و ڤایرۆسه هێرش ده‌كاته سه‌ر گشت ئه‌و ئامێرانه‌ی كه سیستمی كۆمپیوته‌ریان تێدایه و به دوای فایلێكدا ده‌گه‌ڕێت به ناوی services.exe و ده‌چێته ناو API ه‌كانی ئه‌و فایله و خۆی ده‌كات به به‌شێك له‌و فایله و پاشان Client ێك واته خزمه‌تگوزارێك دروست ده‌كات و ده‌ست ده‌كات به دزینی گشت فایله گرنگه‌كانی كه‌سی توش بوو و ناردنیان بۆ چه‌ند شوێنێكی نادیار ...
مایكرۆسۆفت داوا ده‌كات كه وا باشتره گشت كه‌سێك ئه‌نتی ڤایرۆس به كار بهێنێت چونكه پڕۆگرامه‌كانی ئه‌نتی ڤایرۆس ڕێگا به‌و یه‌كگرتنه ناده‌ن . یه‌كێكی تریش له‌و كێشانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڤایرۆسه سۆرس كۆده‌كانی زۆر به قورسی ده‌كرێنه‌وه یان هه‌ر ناكرێنه‌وه ئه‌مه‌ش واده‌كات كه له ناو بردنی قورس بێت دوای توش بونی ئه‌و كه‌سه به‌و ڤایرۆسه ...
ئێدی ویلیامز خه‌بیری پاراستنی كۆمپیوته‌ر له بی بی سی ڕایگه‌یاند ، كه نه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤایرۆس به‌ڕێوه‌یه كه له ناو بردنیان زۆر ئه‌سته‌مه و به ڤایرۆسه زیره‌كه‌كان ناو ده‌برێن ، بۆیه وا باشتره هه‌میشه خۆت بپارێزی و به‌رده‌وام ئه‌پده‌یتی ویندۆزه‌كه‌ت یان سیستمه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه ...


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه





وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی

دانان و بڵاو كردنه‌وه