ده‌ست خۆش كاكه گه‌نجۆ گيان بابه‌ت و پڕۆگرامه‌كانت زۆر زۆر جوانن و جێی دڵخۆشين ، خۆشبه‌ختانه وا خه‌ريكه گه‌نجانی كورد له بواری پڕۆگرام داڕشتن دا پێش ده‌كه‌ون ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشيه . دياره ڕه‌خنه‌ی دروستكه‌ريش هانده‌رێكی به‌هێزتر ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه چو‌نكه بێ ڕه‌خنه ئه‌و كه‌سانه له جێی خۆيان‌دا ده‌وه‌ستن و هه‌ست به هه‌ڵه‌كانيان ناكه‌ن .
گه‌نجۆ گيان من چه‌ن ڕه‌خنه‌يه‌كی برايانه‌م هه‌يه له سه‌ر ئه‌م كاره‌ت ئه‌گه‌ر لێمی وه‌رگری :
يه‌كه‌م / حه‌ز ده‌كه‌م پێت بڵێم كه ئه‌م پڕۆگرامه له كاری تۆ ناچێت به‌و مانايه‌ی كه ئاستی تۆ زۆر له‌وه به‌رزتره كه تۆ له‌م جۆره پڕۆگرامانه دروست بكه‌ی چو‌نكه من پڕۆگرامه‌كانی ترتم ديوه و به كاريان ده‌هێنم ، هيوادارم هه‌ندێك داواكاری هاوڕێيانت كارت تێ نه‌كه‌ن و ڕووگيرت نه‌كه‌ن بۆ دروست كردنی پڕۆگرامی لاواز .
دووه‌م / ئه‌م پڕۆگرامه‌ی تۆ له دوو فايل پێك دێت ( فايله سه‌ره‌كيه‌كه و Component ێكی VB6 ب ناوى FreeSize.ocx ) ، كه له فايلێكه‌وه Extract ده‌كرێن دوای جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامه‌كه بۆ ناو فۆڵده‌ری Temp ئه‌مه‌ش شێوه‌يه‌كی زۆر لاوازه له داڕشتنی پڕۆگرام وا باشتره فايله هاوتاكه‌ی به شێوه‌ی Embed له گه‌ڵ فايله سه‌ره‌كيه‌كه‌دا به كار بهێنی .
سێيه‌م / گه‌نجۆ گيان من ئه‌م پڕۆگرامه‌ی تۆ وه‌كو Browser ێك ده‌بينم كه چه‌ند دوگمه‌يه‌كی ئاسانی بۆ دانراوه و هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی په‌يجێكی دياری كرا‌و كه تۆ بۆت دياری كردوه و Status ه‌كه‌يت به شێوه‌يه‌كی گه‌وره له سه‌ره‌وه‌ی پڕۆگرامه‌كه داناوه .
هيوادارم ڕه‌خنه‌كه‌م دروستكه‌ر بێت بۆ به‌ڕێزت
هيوام سه‌ركه‌وتنته .
________________________________________
زوحاك
ئه‌ندامی گروپی كوردی
بۆ ئای تی و پڕۆگرام ڕێژی
دانان و بڵاو كردنه‌وه