هاوڕێيانم دووباره سڵاو
هاوڕێيانم حه‌ز ده‌كه‌م به‌رنامه‌يه‌كتان بخه‌مه به‌ر ده‌ست كه به كار ده‌هێنرێت بۆ وه‌رگێڕانی پڕۆگرامه‌كان بۆ زمانی كوردی و هه‌ر زمانێكی تر كه بته‌وێت ، به شێوه‌يه‌ك كه به‌رنامه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی گشت به‌شه‌كانی پڕۆگرامه‌كه و گۆڕينی نووسينه‌كانی و شێوه‌ی دانانی ديالۆگ بۆكسه‌كانی .
ئه‌م به‌رنامه‌يه گشت فايله‌كانی exe و dll و com و cpl و ocx و acm و zx و scr و bpl و sys ده‌كاته‌وه‌و كاريان له سه‌ر ده‌كات .
له خواره‌وه چۆنێتی به كار هێنانی باس ده‌كه‌م
چۆنێتی به كار هێنانی به‌رنامه‌كه :
-----------------------------------------
دوای ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌كه‌ت دابه‌زاند دوای ئه‌وه ئه‌توانی هه‌موو فايلێكی پڕۆگرامه‌كان به كليكی ڕاست له سه‌ر كردن و پاشان چوونه سه‌ر (Open with PE Explorer) بكه‌يته‌وه هه‌روه‌ك له‌و وێنه‌يه‌ی خواره‌وه‌دا دياره .
دوای ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و فايله له‌و به‌رنامه‌يه‌دا ده‌كرێته‌وه . دوای ئه‌مه كليك له سه‌ر ئايكۆنی Resource Viewre/Editpo ده‌كه‌ين هه‌ر وه‌ك له‌م وێنه‌يه‌دا دياره .
هه‌موو فايلێك له كۆمه‌ڵێك به‌ش پێك دێت وه‌ك Menu و Dialog و RCData و چه‌ندين به‌شی تر ، له لای چه‌پی به‌رنامه‌كه ئه‌و به‌شانه ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌مانه‌وێت هه‌ڵيده‌بژێرين .
دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌شه‌كان دياری كرد كه ئه‌مانه‌وێت ده‌چينه سه‌ر ئايكۆنی Resource Editor وه‌ك له‌و وێنه‌يه‌ی خوره‌وه دا دياره .
دوای ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ ديالۆگی Resource editor مان بۆ ده‌كرێته‌وه كه له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت ، بۆ زانياری ته‌ماشای ئه‌م وێنه‌يه‌ی خواره‌وه بكه .
ڕاسته‌وخۆ هه‌ر به‌شێكت ويست بيگۆڕی هه‌ڵيبژێره و ڕاسته‌وخۆ ده‌توانی نوسين و تايبه‌تمه‌نديه‌كانی بگۆڕی .
دواى ئه‌وه‌ی گۆڕانكاريه‌كانمان كرد پێويسته ئه‌و فايله خه‌زن بكه‌ينه‌وه وه‌كو خۆی يان به‌و ناوه‌ی خۆيه‌وه يان به ناوێكی تره‌وه . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌چينه سه‌ر File --> Save File As و پاشان ناوی ده‌نێين و له‌و شوێنه‌ی خۆي‌دا خه‌زنی ده‌كه‌ين .
شێوه‌ی خه‌زن كردنه‌كه
فايله‌كه دوای خه‌زن كردن وه‌ك خۆی لێدێته‌وه .
كۆتايمان پێ هێنا ، ئێستا فايله‌كه‌مان گۆڕی
دوای كردنه‌وه‌ی فايله‌كه‌به‌م شێوه‌يه‌ی لێدێت
هيوادارم به دڵتان بێت
براتان دابان


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه












وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی









دانان و بڵاو كردنه‌وه