هاوڕێيانم سڵاو ...
هاوڕێيان ماوه نزيكه‌ی مانگێكه كار له ديزاينی ناوه‌وه‌ی ته‌لاری دريمهاوس دا ده‌كه‌ين كه بريتيه له بينايه‌كی سه‌كه‌نی كه به شێوه‌يه‌كی مۆدێرن ديزاين كراوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نيشته‌جێ بوون . بيناكه پێك دێت كه ١٠ قات كه دوو قاتی ژێره‌وه‌ی ئۆفيس و سوپه‌رماركێته و قاته‌كانی سه‌ره‌وه‌شی بريتين له شوقه‌ی نيشته‌جێ بوون .
وه‌ك سه‌نته‌ری سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی ديزاينی ده‌ره‌وه‌ی بيناكه‌مان ته‌واو كرد هه‌ستاين به ديزاينی ناوه‌وه‌ی بيناكه به شێوه‌يه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو و به كار هێنانی موادی نوێ تێيدا .
گشت شوقه‌كان پێك هاتوون له چوار جۆر (Type) و هه‌ر جۆره ديزاينێكی تايبه‌تی بۆ كراوه .
له كۆتاييدا گشت ديزاينه‌كانمان له شێوه‌ی كه‌ته‌لۆكێك پێشكه‌ش به خاوه‌نه‌كه‌ی كرد بۆ بڵاو كردنه‌وه .
به‌رنامه به كار هاتووه‌كان :
----------------------------
به‌رنامه‌ی 3dsMax 2008 وه‌ك به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی بۆ كاره‌كه .
به كار هێنانی Shader FX بۆ ماترياڵی ئۆبجێكته‌كان .
به كار هێنانی Sky Portal و Mental sun و Direct Light بۆ سه‌رچاوه‌كانی ڕوناكی .
به كار هێنانی Mental Ray وه‌ك Renderer ى سه‌ره‌كی .
به‌كار هێنانی Adobe After Effect بۆ چه‌ند ئيفێكتێك .
به كار هێنانی Adobe Photoshop بۆ ديزاينى گۆڤاره‌كه و چه‌ند گۆڕانكاريه‌ك له وێنه‌كاندا .
له‌م بابه‌ته دا به‌شی يه‌كه‌می ديزاينه‌كانتان ده‌خه‌مه به‌رده‌ست ، كه هی Type D ى شوقه‌كانه .
كه‌ڤه‌ری كه‌ته‌لۆكه‌كه
ژووری دانيشتنی
ژووری نوستنی دوانی و تاك
حه‌مام و توالێت
چاوه‌ڕێی ڕه‌خنه و پێشنياری ئێوه‌ين



LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه




وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی









دانان و بڵاو كردنه‌وه