هاوڕێيان دووباره سڵاو ...
ئه‌م كاره‌ی كه ئه‌م جاره بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه تا ڕاده‌يه‌ك جياوازه له كاره‌كانی پێشوم ، چونكه تا ئێستا له‌م ماڵپه‌ڕه دا ديزاينی شوێنێكی تايبه‌تی وه‌ك مزگه‌وتم بڵاو نه‌كردۆته‌وه ، بۆيه حه‌زم كرد ئه‌م كاره بڵاو بكه‌مه‌وه .
كاره‌كه بريتيه له مزگه‌وتێك له شاری سلێمانی كه ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری سلێمانی بۆ ڕاوێژكاری ئه‌ندازياری و ته‌لارسازی هه‌ستاين به ديزاين كردنی .
ديزاينه‌كه چۆن كرا !
زۆربه‌تان ئه‌م تايتڵه‌تان به لاوه سه‌يره (ديزاينه‌كه چۆن كرا) به‌ڵام پێوسته باسی بكه‌م ، له سه‌ره‌تادا ديزاينێكمان كرد ، پاشان كه هاته سه‌ر دروست كردن خه‌ڵكی ناوچه‌كه زۆر شتيان به خواستی خۆيان گۆڕی بۆيه ناچار له كۆتاييدا له سه‌ر ئه‌و شێوه‌يه‌ی ئه‌وان دووباره ديزاينمان كرده‌وه ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌ستگرتنت بۆيه دووه‌م جار نه‌مانتوانی له فۆرمی مزگه‌وت و شێوه‌ی په‌نجه‌ره‌كان هيچ بگۆڕين به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت كردمان به ديزاينێكی جوان ئه‌م چه‌ند دێڕه‌شم ته‌نها وه‌ك ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك له سه‌ر ديزاينه‌كه‌ی نوسی .
له ديزاينه‌كه‌ی دا زۆر هه‌وڵمان داوه كه جياواز بێت له چاو مزگه‌وته‌كانی تر و له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا چونيه‌ك كارمان كرد و ته‌نانه‌ت ديزاينی ناوه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌شمان كرد و گرنگيشمان به ديمه‌نی شه‌ويش داوه و ڕوناكيه‌كانمان به پێی توانا ديزاين كردوه و له مواديش دا چه‌ند ڕه‌گێكی گه‌رم و ساده‌مان هه‌ڵبژاردوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی بيناكه و له ناوه‌وه‌ش دا چه‌ند شێوه‌يه‌كی زخرفاتی ئيسلاميمان له گه‌ڵ چه‌ند ڕه‌نگێكی سار به كار هێناوه .
ئه‌مه‌ش ديمه‌نه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌يه .
ديمه‌نی WireFrame
ديمه‌نی شه‌و
ديمه‌نی ڕۆژ



LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه




وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی






دانان و بڵاو كردنه‌وه