بەڕێزان ئەندامانى ماڵپەڕى تەلارساز سوتان لێ بێت .
زۆربەتان ئەو كارەتان بینى كە بۆ ڕۆژى جەژن لە پەیجى سەرەكى ماڵپەڕ دانرابوو بۆ مەبەستى پیرۆزبایى كردنى جەژن . لێرەدا كارەكەتان بە تەواوى پێشكەش دەكەم چونكە ئەوەى لە پەیجى سەرەكى دا دانرابوو بەشێك بوو لە پڕۆژەكە .
پڕۆژەكە پێك هاتووە لە دیمەنێكى سروشتى خەیاڵى كە لە سەرەتادا هەستام بە داڕشتنى شێوەیەك بۆ ئەو دیمەنە بە شێوەى Sketch كە خۆم لە سەر وەرەقە دروستم كرد و پاشان هەستام بە جێ بە جێ كردنى كارەكە لە بەرنامەى 3dsMax دا .
سەرەتا هەستام بە دروست كردنى Plane ێكى سادە پاشان Convert م كرد بۆ Editable Poly و لەوێدا سیستمى Subdiv م خستە كارو بە بەكار هێنانى Brush Painting گشت ڵیڤڵەكانم دروست كرد .
دوواى ئەمە سیستمى Hair And Fur م دا بە سەر Plane ەكەدا و گشت Setting ەكانیم بەم شێوەیەى كە لە وێنەكاندا دیارە ڕێك خست .
دواى ئەمە هەستام بە دروست كردنى بەرد و دارە ڕاگرەكان
تێبینى / گشت دارە زیندوەكان واتە ئەو دارانەى كە گەڵایان هەیە بە حازرى هەبوو واتە بەس كەمێك گۆڕانكاریم تێدا كردووە و دامناوە .
لە كۆتاییدا كارەكەم بە مینتال رەى ڕێندەر كرد بەم Setting ەى كە لە خوارەوە دیارە .
بەرنامە بە كار هاتووەكان :
--------------------------------
3dsMax 2009 x64
Mental ray system for rendering
Adobe Photoshop CS4
ئەم كارەشم تەنها وەك دیاریەك كردووە بۆ ئەوەى پێشكەشى ئێوەى بەڕێزى بكەم .
دیمەنى یەكەم
دیمەنى دووەم
ديمەنى سێیەم
ديمەنى Viewport
ڕیكخستنى مینتال رەى و ستایلى Hair
ڕێكخستنى Hair And Fur


LinkBack URL
له بارهی (LinkBack) هوه










وهڵام له گهڵ تێبینی


دانان و بڵاو كردنهوه