كۆمپانيای (IOGear) شاحينه‌يه‌كی تايبه‌تی ده‌ركرد بۆ كاتی پێويست له جۆری (Gear Juice) كه بريتيه له يه‌كه‌يه‌كی شه‌حن كردنه‌وه بۆ شه‌حن كردنی ئامێره‌كانی USB كه پاتريه‌كی جۆری AA به كار ده‌هێنێت .
ئه‌م يه‌كه‌ی شه‌حن كردنه‌وه‌يه سودی زۆری هه‌يه بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ی كه USB به كار ده‌هێنن له شه‌حن كردنه‌وه‌ياندا وه‌كو MP3 Player و هه‌ندێك جۆری مۆبايل و هه‌ندێك جۆری كامێرای ديجيتاڵ و چه‌ندين ئامێری تر ، به شێوه‌يه‌ك كه هه‌ڵده‌ستێت به شه‌حن كردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه و كار پێ كردنی ئه‌و ئامێره بۆ نزيكه‌ی نيو كاتژمێری تر .
ئه‌م ئامێره ته‌نها پاتريه‌كی بچوكی جۆری AA به كار ده‌هێنێت له كاتی نه‌بوونی هيچ سه‌رچاوه‌يه‌كی تر و ڕاسته‌وخۆ به‌و ئامێره‌وه ده‌به‌سترێت كه ده‌ته‌وێت شه‌حنی بكه‌يته‌وه .
له تايبه‌تمه‌نديه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌م ئامێره ئه‌وه‌يه كه‌زۆر سوكه و قه‌باره‌ی زۆر بچوكه و زۆر به ئاسانی ده‌توانی هه‌ڵيبگری .


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه





وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی
دانان و بڵاو كردنه‌وه