بەم دواییانە كۆمپانیاى nvidia كە تایبەتە بە بەرهەم هێنانى شیكەرەوە گرافیكیەكان (VGA) كۆمپیوتەرێكى بەهێزى دروست كرد كە بۆ مەبەستى پزیشكى بە كار دەهێنرێت لە بەر گرانى ئەو كۆمپیوتەرە .
ناوى ئەو كۆمپیوتەرە (تیزلا) یە و لەم ڕۆژانە دا لە پایتەختى بریتانیا ، لەندەن نمایش كرا ، زانایانى كۆمپانیاكە ئاماژەیان بەوە دا كە لە شاشە و پارچەكانى ناوەوەى كۆمپیوتەرەكەدا چەن پارچەیەكى شیكەرەوەى گرافیك كە ناسراوە بە (GPU) بە كار هێناوە كە وا لە كۆمپیوتەرەكە دەكەن هەموو بەشەكانى لە یەك كاتدا كار بكەن و لە شیكردنەوە گرافیكیەكاندا بەشدار بن .
خێرایى ئەو كۆمیوتەرە ٢٥٠ جار لە كۆمپیوتەرى ئاسایى خێراترە و نرخەكەى ٤٠٠٠ جنەى ئیستەرلینیە كە دەكاتە نزیكەى ٦٠٠٠ دۆلارى ئەمریكى ، ئەمەش واى لێ دەكات كە زۆر باو نەبێت و بڵاو نەبێتەوە و تەنها لە دامەزراوە حكومیەكاندا بە كار بهێنرێت .
وتەبێژى كۆمپانیاكە بینجامین براوند ڕاى گەیاند كە ئەم سیستمە نوێیە وەرچەرخانێكى نوێ لە بوارى ئامێرە كۆمپیوتەرەكاندا دروست دەكات و ختوەیەك بەرەو پێشى دەبات .
شایانى باسە ئەم سیستمى كار پێ كردنى یەكەكانى GPU پێشتر لە لایەن چەند زانایەكى زانكۆى كامبریدج و ئۆكسفۆرد و MIT ئەمریكیەوە بۆ شیكار كردنى چەند كۆدێكى DNA لە ڕێى كۆمیوتەرەوە بە كار هاتووە ، بەڵام نەكرابوو بە كۆمپیوتەرێكى سەربەخۆ و بە شێوەى سەربەخۆ نەیدەتوانى كار بكات .
هەروەها كۆمپانیاكە ڕایگەیاند كە ئەم كۆمپیوتەرە ڕێگە بە زانایان دەدات بۆ شى كردنەوەى چەندین كۆد لە یەك جار دا لەو دەرمانانەى كە لە بوارى پزیشكى دا بەرهەم دەهێنرێن .
هەروەها جاك كولینز لە بەشى كۆمپیوتەرى پزیشكى پێشكەوتوو لە میرلاند ڕایگەیاند كە ئەم جۆرە كۆمپیوتەرانە یارمەتیدەر دەبن لە دۆزینەوە چارەسەرە جیاوازەكانى نەخۆشى سەرەتان و لە ناو بردنى ئەو نەخۆشیە بە تەواوى .


LinkBack URL
له بارهی (LinkBack) هوه





وهڵام له گهڵ تێبینی

دانان و بڵاو كردنهوه