له‌لای خۆ پاشه‌كه‌وتكردنی سایته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕێگه‌یه‌كه كه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌نته‌رنێت ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن بۆ خه‌زنكردن و ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردن وگه‌ڕان به‌دوای ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت له ماڵپه‌ڕه جیاوازه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه به‌یارمه‌تی وه‌رگرتن له زانیاری تایبه‌ت كه له‌و سایتانه‌ی كه ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌رانیان ده‌كه‌ن ده‌سته‌به‌ركراوه.
له سیسته‌می Social bookmaring دا به‌كارهێنه‌ره‌كان به‌سته‌ری ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له داهاتوودا به‌ئاسانی بیدۆزنه‌وه یان ده‌یانه‌وێ بینێرن بۆ به‌كارهێنه‌رێكی تر خه‌زن ده‌كه‌ن. ئه‌م سایته خوازراوانه به‌زۆری گشتین به‌ڵام به‌كارهێنه‌ره‌كان ده‌توانن لای خۆیان خه‌زنی بكه‌ن و بیكه‌نه شه‌خسی، یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێك یان گرۆپێكی تایبه‌تی هاوبه‌شی تیادابكه‌ن، یانیش ته‌نها له ناو تۆڕێكی تایبه‌تی یان تۆڕی تێكه‌ڵی بواره گشتی و شه‌خسیه‌كان هاوبه‌شی پێبكه‌ن. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له سیسته‌مێكی له‌م جۆره‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌م به‌سته‌ره خوازراوانه به‌پیێی به‌رواری خه‌زنكردنیان یان به‌پێی جۆره‌كانیان یان به‌هۆی سایتێكی لێگه‌ڕانی وه‌كو گوگڵه‌وه ببینن.
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سایتانه‌ی كه ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش ده‌كه‌ن هانی به‌كارهێنه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خوازراوه كانیان به‌هۆی كارت tag ی تایبه‌ت به سایته‌كه‌وه ڕێكبخه‌ن له‌جیاتی سیسته‌می فۆڵده‌ر و فایله‌كان كه پێشتر له‌سه‌ری ڕاهاتووین. ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌م سایتانه سیسته‌مه‌كانی به‌كارهێنانی tag و فۆڵده‌ره‌كان به‌تێكه‌ڵاوی به‌كارده‌هێنن. به‌گشتی له‌م سایتانه‌دا به‌كارهێنه‌ره‌كان ده‌توانن سایته خوازراوه‌كان به‌هۆی كلیك كردن له‌سه‌ر tag ه‌كانه‌وه ببینن و هه‌روه‌ها زانیاریش له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م سایته خوازراوانه به‌كارده‌هێنن وه‌ربگرن.
ئه‌و سایتانه‌ی ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش ده‌كه‌ن زۆرن، سایته‌كانی وه‌ك Digg و Delicious و Facebook و StumbleUpon و Google نموونه‌ی ئه‌و سایتانه‌ن. ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا بیزانی ئه‌وه‌یه كه بۆ به‌شداریكردن له‌م سایتانه‌دا ده‌بێ هه‌مو كه‌س وه‌ك به‌كارهێنه‌رێك به شێوه‌یه‌كی ئاسایی خۆی تۆماربكات.


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه



وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی
دانان و بڵاو كردنه‌وه