هاوڕێيان (محمد ماغوت) شاعيرێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌به‌و ناوبانگی جيهانی هه‌يه....ببورن ساتێك له دنيای ئه‌ندازه دوورتان ئه‌خه‌مه‌وه. ئه‌م پارچه شعره‌ی (ماغوت)تان پێشكه‌ش ئه‌كه‌م كه به‌شێكه له ديوانێكی بچووك كه له‌عه‌ره‌بيه‌وه كردوومه به كوردی...فه‌رموون ئێوه و دنيا جوانه‌كه‌ی ماغوت:
(گه‌ماڕۆ)
فرمێسكه‌كانم شينن
هێنده سه‌يری ئاسمانم كرد‌و گريام
فرمێسكه‌كانم زه‌ردن
ئه‌وه‌نده خه‌ونم به سونبوله ئاڵتونيه‌كانه‌وه بينی و
گريام
با فه‌رمانده‌كان بڕۆن بۆ جه‌نگه‌كان
عاشقه‌كان بۆ جه‌نگه‌ڵه‌كان
زاناكان بڕۆن بۆ تاقيگه‌كان
به‌ڵام من
بۆ ته‌زبيحێك و كورسيه‌كی كۆن ئه‌گه‌رێم
تا ببمه‌وه به‌وه‌ی كه بووم
ده‌رگاوانێكی پير له‌به‌ر ده‌رگای غه‌ما
مادام هه‌موو كتێب و ده‌ستور و ئايينه‌كان
دڵنيام ده‌كه‌نه‌وه
كه به ديلی و برسێتی نه‌بێ نامرم.


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه


وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی
دانان و بڵاو كردنه‌وه