سڵاو به‌ڕێزان
----------------------
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا ئاشكرا كراوه هه‌ندێك كیبۆردی كۆمپیوته‌ر چه‌ندین به‌كتریای پێوه‌یه كه مه‌ترسییان زۆر زیاتره له‌و به‌كتریایانه‌ی كه له (W.C) یـــیه‌كاندا هه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی ویچی ئینگلیزی بۆ كاروباۆی به‌كارهێنه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه و ئاشكرایان كردووه "هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كانی نووسینگه و به‌كارهێنانی تایبه‌ت چه‌ند به‌كتریایه‌كیان پێوه‌یه كه ده‌بنه هۆی توشبوون به ژه‌هراویبوونی خواردن".
له‌م لێكۆلێنه‌وه‌یه‌دا (33) كیبۆرد پشكنراوه و ده‌ركه‌وتووه (3) له‌و كیبۆردانه مه‌ترسی ته‌ندروستیان هه‌یه و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له به‌كتریایان پێوه‌یه به‌ڕاده‌یه‌ك له ڕێژه‌ی بوونی به‌كتریا له (W.C)دا زیاتره.له‌م باره‌یه‌وه (دكتۆر:پیته‌ر ویلسۆن)ی به‌شدار له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئاشكرای كرد كه له‌ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه سه‌ریان سووڕماوه كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌ندێك له‌و كیبۆردانه به‌و ڕێژه‌یه پیسن و هه‌ندێكیان (150) جار له ڕێژه‌ی به‌كتریای ئاسای زیاترن.
ویلسۆن وتی "ئه‌وكیبۆردانه‌ی زیاتر له كه‌سێك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن زۆر به‌ئاسانی ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن"وتیشی"هۆی زیادبوونی به‌كتریا له‌سه‌ر كیبۆرد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نانخواردن له‌كاتی كاركردندا".
ڕووناكی


LinkBack URL
له باره‌ی (LinkBack) ه‌وه





وه‌ڵام له گه‌ڵ تێبینی


دانان و بڵاو كردنه‌وه