مه‌رجه‌كانی تۆمار كردن
١. پێويسته له كاتی تۆمار كردن دا ئيمه‌يلی ته‌واوی خۆت بنوسی ، چونكه كۆدی چالاك كردنت له ڕێی ئيمێڵه‌وه پێ ده‌گات .
٢. نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك ناوی نه‌گونجاو به كار بهێنيت بۆ هه‌ژماره‌كه‌ت .
٣. ئه‌گه‌ر به مه‌رجه‌كانی تۆمار كردن و ياساكانی ماڵپه‌ڕ ڕازی بويت تكايه كليك له‌م چێك بۆكسه‌ی خواره‌وه بكه بۆ به‌رده‌وام بون ، ئه‌گه‌ر نا ناتوانی به‌رده‌وام بيت له تۆمار كردن .
كليك
لێره
بكه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌يجی سه‌ره‌كی پێگه .
یاساكانی پێگه‌ی ئه‌ندازیارانی كورد
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ياساكانی پێگه‌ی ته‌لارسازن هيچ ئه‌ندامێك ناتوانێت لابدات لێيان به پێچه‌وانه‌وه ئاگادار ده‌كرێته‌وه يان هه‌ژماره‌كه‌ی ڕا ده‌گيرێت.
به‌ڕێوبه‌رايه‌تی پێگه‌ی ته‌لارساز بۆی هه‌يه هه‌ر كام له‌ياساكان بگۆڕێت له‌كاتی پێويستدا .
به‌ڕێوبه‌رايه‌تی پێگه ده‌توانێت هه‌ژماری هه‌ر ئه‌ندامێك ڕابگرێت كه له ياساكان لابدات .
ياساكان
ئاگاداركردنه‌وه‌كان
١- هه‌ر ئه‌ندامێك بۆی هه‌يه يه‌ك هه‌ژمار به‌كاربه‌رێك |به‌كاربردنی زياتر له‌يه‌ك هه‌ژمار ده‌بێته هۆی سڕێنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ژماره‌كان.
٢- ژماره‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌كانی كه ئه‌ندام وه‌ری ده‌گرێت ٣ ئاگاداركردنه‌وه‌يه و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كان هه‌ژماره‌كه‌ی بۆ ماوه‌يه‌كی كاتی ڕاده‌گيرێت، ئه‌ندام ناتوانێت
هه‌ژمارێكی نوێ درووست بكات ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام ياساكانی شكاند دوای ماوه‌ی ڕاگرتنی كاتی هه‌ژماره‌كه‌ی بۆ هه‌ميشه‌يی ڕاده‌گيرێت .
٣- به‌ڕێوبه‌رايه‌تی بۆی هه‌يه هه‌ندێك هه‌ژمار ڕاسته‌وخۆ به بێ ئاگاداركردنه‌وه ڕابگرێت به بێ ئاگاداركردنه‌وه، دوای بڕياردان له لايه‌ن به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌وه .
٤- گۆڕانكاری له بابه‌تدا دوای ئاگاداركردنه‌وه ڕێپێنه‌دراوه به پێچه‌وانه‌وه هه‌ژمار ڕاده‌گيرێت.
به‌شداری و بابه‌ته‌كان
١- دانانی لينكی توندوتيژی سياسی و بێ ڕه‌وشتی ڕێپێنه‌دراوه.
٢- دانانی پرۆگرامی هاك و كراك ڕێپێنه‌دراوه ، يان ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه كڕدراو نين به پێچه‌وانه‌وه هه‌ژمار ڕاده‌گيرێت ڕاسته‌وخۆ.
٣- هيچ ئه‌ندامێك بۆی نييه ناوه‌ڕۆكی نامه‌ی تايبه‌تی له بابه‌تدا دابنێت به بێ ره‌زامه‌ندی لايه‌نی دووه‌م يان ناردنی بۆ به‌ڕێوبه‌ران.
٤- به‌شداری دوور له بابه‌تی به‌ش ڕێپێدراو نييه بۆ مه‌به‌ستی زياد كردنی ژماره‌ی به‌شدارييه‌كان به پێچه‌وانه‌وه ڕاسته‌خۆ ئاگاداركردنه‌وه ده‌درێت.
واژۆ (ئيمزا) و وێنه
١- دانانی وێنه‌يه‌ك زياتر له واژۆدا ڕێپێدراو نييه.
٢- زياتر له سێ دێڕ بۆ نووسين له واژۆدا ڕێپێدراو نييه.
٣- به‌ڕێوبه‌رايه‌تی وێنه‌ی هه‌ر واژۆيه‌ك لاده‌بات ئه‌گه‌ر گونجاو نه‌بێت يان قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره بێت.
٤- دانانی وێنه‌ی بێ ڕه‌وشتی له واژۆدا ڕێپێدراو نييه.
٥- ئه‌م خاڵانه به‌ڕێوبه‌رايه‌تی ناگرێته‌وه.
ياسا گشتييه‌كان
١- هه‌ڕه‌شه كردن و بێزار كردنی هه‌ر ئه‌ندامێك ده‌بێته هۆی ڕاگرتنی هه‌ژمار بۆ ماوه‌كی كاتی يان هه‌ميشه‌يی.
٢- به‌ڕێوبه‌رايه‌تی هه‌ر به‌شدارييه‌كی لا شياو نه‌بێت ده‌توانێت گۆڕانكاری تێدا بكات.
٣- نوێ كردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێكی داخراو ڕێپێنه‌دراوه و ئه‌گه‌ر ويستت به‌شداری تێدا بكه‌يت به نامه‌يه‌كی تايبه‌تی به‌ڕێوبه‌ران ئاگادار بكه‌ره‌وه .
٤- كڕێن و فرۆشتن به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێپێدراو نييه.
٥- زمانی ڕه‌سمی پێگه كوردييه ته‌نها كوردی (ئه‌م ياسايه به‌شی ئينگليزی ناگرێته‌وه).
٦- دانانی وێنه‌ی زۆر و كۆدی زۆر له به‌شدارييه‌كان ڕێپێدراو نييه كه ده‌بێته هۆی تێكدانی كۆمپيوته‌ری ئه‌ندامان.
٧- ئه‌گه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌ت له خۆڕا وه‌رگرتووه نامه‌ی تايبه‌ت بنێره بۆ ئه به‌ڕێوبه‌ره‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌كه داويته‌تێ ئه‌گه‌ر نا بۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتی.
٨- لاساي كردنه‌وه‌ی (ناو - وێنه‌ی بچووكراوه - واژۆ ) ی هه‌ركام له به‌ڕێوبه‌ران ده‌بێته هۆی ڕاگرتنی هه‌ژمار ڕاسته‌خۆ.
٩- له‌كاتی بينيی هه‌ر بابه‌تێكی نه‌شياودا نامه‌ی تايبه‌تی بنێره بۆ يه‌كێك له به‌ڕێوبه‌ران.